حەشدی شەعبی لەناو خۆیان دا دەبێتە شەڕیان
حه‌شدی شه‌عبی له‌ناو خۆیاندا شه‌ڕیانه
ژماره‌یه‌ك له چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی
حه‌شدی شه‌عبی لیوای نه‌مروود ده‌شتی نه‌ینه‌وا
چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له رۆژهه‌ڵاتی شاری مووسڵ له‌ناو خۆیاندا بووه به‌شه‌ڕیان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری روویداوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به رۆژنامه‌ی قودسی عه‌ره‌بی راگه‌یاندووه: "شه‌ڕه‌كه له‌نێوان گرووپێكی حه‌شدی شه‌عبی كه به لیوای نه‌مروود ناسراوون و سه‌رایای سه‌ر به حه‌شد روویداوه، كاتێك گرووپی دووه‌م ویستوویانه بچنه گوندێكه‌وه، به‌و هۆیه‌وه گرژی له‌نێوانیاندا درووستبووه‌و ته‌قه‌یان له یه‌كتری كردووه‌و دوو چه‌كدار برینداربوون".
لیوای نه‌مروود به هێزه‌كه‌ی سه‌رایایان گوتووه، بۆیان نییه بێنه ئه‌و گونده‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌نجام كێشه‌كه به شه‌ڕ كۆتایی هاتووه‌و به‌هۆی رووداوه‌كه‌یشه‌وه لێكترازان له ریزی ئه‌و گرووپانه روویداوه. بۆ ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵی بارودۆخه‌كه بكرێت، ھێزێكی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی نه‌ینه‌وا گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌یه‌كی سه‌ر به ناحیه‌ی نه‌مروود و دۆسێی ئه‌منی ناوچه‌كه‌یان گرتووه‌ته ده‌ست، تا ده‌ڤه‌ره‌كه له شه‌ڕی ئه‌و دوو گرووپه‌ی حه‌شد دوورخه‌نه‌وه.
تعليقات
إرسال تعليق