هۆكاری دابه‌ش نه‌كردنی مووچه‌ی ( پێشمه‌رگه ) ئاشكرابوو
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لەزاری وەزیری دارایی هەرێمەوە بڵاویدەكاتەوە كە گووتوویەتی پارەیان نییە بۆ دابینكردنی مووچەی پێشمەرگە.
قادر ڕه‌زگه‌یی ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند له‌باره‌ی دواكه‌وتنی مووچه‌ی پێشمه‌رگه سەردانی رێباز حەملان وه‌زیری داراییان كردووە و ئەوەی بەبیرهێناوەتەوە كە "له‌وكاته‌ی قه‌یرانی دارایی هه‌یه به به‌رده‌وامی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌مدایه، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره‌تان پێشێلكردوه".
وتیشی وه‌زیری دارایی ڕاشكاوانه پێیگوتین"به‌هۆی ئه‌وه‌ی پاره‌مان نییه بۆ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستای لێهاتوه، چونكه كۆی ئه‌و گوژمه‌یه‌ی بۆ ئه‌و وه‌زاره‌ته پێویسته 146 ملیار دیناره، ئێمه‌ش به‌سه‌ر یه‌كه‌وه ئه‌و پاره‌یه‌مان له‌به‌رده‌ستدانییه تا دابه‌شی بكه‌ین".
قادر رەزگەیی راشیگەیاند كە وەزیری دارایی پێیگوتوون "ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر دابینكردنی ئه‌و 146 ملیار دیناره‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بوەستاینایه تابێته به‌رده‌ستمان، ئه‌وا ده‌بوو تائێستا ده‌ستمان به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه نه‌كردایه، كاتێكیش دابه‌شمانكردوه به‌هۆی ئه‌وه‌بووه ئه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه كولفه‌كه‌یان كه‌مبووه".
تعليقات
إرسال تعليق