ھێرۆ ئیبراھیم بۆ ئاراس جەنگی چۆن تێکداوە ئاواش چاکی بکەوە

بەھۆی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر یەکێتی بەتایبەت مالی مام جەلال رووبەرووی ئحراجی بوونەتەوە لە نێو یەکێتی و حزبە کوردییەکان ئەمەش وای کردووە سەرانی ئەو حزبە داوا لە پلانگێری سەرەکی ئەو خیانەتە بکات بگەرێتەوە کوردستان تاوەکوو ھەموو شتێک روونبکاتەوە.

ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد چەند جارێک داوای لە ئاراس جەنگی کردووە بگەرێتەوە ھەرێمی کوردستان خالەکانی ئەو رێکەوتنە بۆ حزبەکەی ئاشکرا بکات تاوەکوو بتوانن خۆیان لەو دۆخە چەق بەستووە دەرباز بکەن.

ئاراس جەنگی کە بە پلانگێری سەرەکی ھێنانی حەشدی شەعبی بۆ سەر ناوچە دابڕێنراوەکان دادەنرێت، ئێستا لە ولاتی لبنانە ئامادە نیە بگەرێتەوە ھەرێمی کوردستان.

بەشێک لە سەرکردەکانی یەکێتی بە رێکەوتنێک دەستی حەشدی شەعبیان ھێنایە ناوچە دابڕێنراوەکان لەبەرامبەردا چەند ئیستحقاقێک وەرگرن بەلام دواتر سەرانی حەشدی شەعبی رێکەوتنەکەیان لەگەل گروپی ١٦ی ئۆکتۆبەر ھەلوەشاندەوە ئامادەنەبوون خالەکانی رێکەوتنەکە جێبەجێ بکەن.

دواتر ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی ناکۆکی نێو یەکێتی قولتر ببێتەوە بەتایبەت لە نێوان مالی مام جەلال و کۆسرەت رەسول عەلی.

بۆیە ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد داوای لە ئاراس جەنگی کردووە بگەرێتەوە کوردستان وەک چۆن باروودۆخەکەی شلۆق کردووە ئاواش راستی بکاتەوە بەلام بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێر ئاراس جەنگی چەند جارێک ئەو داواییەی ھێرۆی رەتکردۆتەوە.

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

لاهور شێخ جەنگی کێیە ؟شۆک زانیاری نەبیستراو..

چی دەربارەی چەکی کارۆموگناتیسی دەزانیت؟ زانیاری دەربارەی لێرەوە بزانن

شۆک.. ئێران بەگرتەیەکی سێکسی لاهوری ملکەچ کردوە..