لەسەر پشتگیری سووپای تورکی #ئایدن مەعرووف درایە دادگا
دوای ئەوەی لەلایەن چەند پارێزەرێكەوە ئایدن مەعرووف سەرۆكی فراكسیۆنی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان سكاڵای لەسەر تۆمار كرا، ئەمڕۆ دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر بڕیارێكی لەبارەی ئەو كەیسەوە دەركرد.
دوو هەفتە لەمەوبەر لە سەرەتای دەست پێكردنی ئۆپراسیۆنەكانی توركیا بۆ سەر عەفرین، ئایدن مەعرووف سەرۆكی فراكسیۆنی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان ڕای گەیاند، كە ئەو پشتگیری لەو ئۆپڕاسیۆنانە دەكات و ئەو قسەیەش ناڕەزایی لە باشووری كوردستان دروست كرد و سكاڵا لەسەر ئەو پەرلەمانتارە تۆمار كرا.
ئەمڕۆ یەكشەم 11ی شوبات، ئاسۆ هاشم یەكێك لە پارێزەرانی كەیسی تۆماركردنی سكاڵا لە سەر ئایدن مەعرووف رایگەیاند، سكاڵاكە پەیوەندی بە قسەكانی ئەو پەرلەمانتارەوە هەبووە، كە بووەتە هۆی نیگەرانی و برینداركردنی هەستی كورد بەرانبەر ئۆپەراسیۆنی سەر عەفرین.
ڕوونیشیكردەوە، كە ئەمڕۆ دادگا بڕیاری داوە نووسراو ئاراستەی پەرلەمانی كوردستان بكرێت بۆ ئەوەی ڕەزامەندی پەرلەمان لەسەر هەڵگرتنی حەسانەی ئەو پەرلەمانتارە وەربگیرێت و دواتر ڕێككارە یاسایییەكان فرەوانتر بكرێت.
ئەو پارێزەرە ئاماژەی بەوەیشكرد، پێشتر دادوەر داوای شایەتی كردووە لەسەر ئەو كەیسە كە ئایا قسەكانی ئەو پەرلەمانتارە هەستی خەڵكی بریندار كردووە یان نا و شایەتیش بۆ ئەوە زۆر بوون..
تعليقات
إرسال تعليق