گەڕانەوەیەکی بەهێزتر لە جاران .

گرەو و قەبارەی خیانەتی ۱٦ی ئۆکتۆبەرو ئەو گەلەکۆمەیەی کە لەکورد کرا ، هەروەها ئەو پیلانانەی کە پێش ئەو بەروارەو لە دوای ئەو بەروارە شومە دارێژرابوون ، بە جۆرێک بوو کە قەوارە و خەونی کورد دەیان ساڵ پاشەکشە پێ بکات ، لایەنی کەم لەم قۆناغەی ئێستا بۆ ئەوە بوو کە کۆتاییان پێ بهێنێت ، گەلەکۆمە و خیانەتەکە خەنجەرێکی وا ژاراوی بوو ،  بەشێوەیەک لە پشتەوە لە کورد وەشێنرا کە لە مێژودا وێنەی نەبووە .

وادانرابوو کە کورد بۆ دەیان ساڵ گەڕاوەتەوە دواوە ، بەڵام دەبینین ، دوای کەمتر لە چوارمانگ ، بەدەر لە پێشبینیەکانی ، سەرکردایەتی کورد چاڵاکانە گەراوەتەوە نێو کۆڕو چاڵاکی نێودەوڵەتی ، ئابڵوقەکان تارادەیەکی باش تێکشکاون ، بەشداری کردنی کورد لە کۆنگرەی ئاسایشی میونخ و پێش ئەویش لە داڤۆس ، هاوشێوەی وڵاتان و ئەو دیدارانەی کە لەوێ ئەنجام دران ، ئاماژەی گرنگن بۆ گەڕانەوەیەکی بەهێز .
کۆڕبەندی داڤۆس و کۆنگرەی ئاسایشی میونغ کە ساڵانە دوبارە دەبنەوە ، هەروەها ئەو دیدارو کۆبونەوانەی کە لەوێ ئەنجام دەدرێن بۆ باسکردنی دۆسیەکانی سیاسی و ئەمنی و ئابوری جیهانە لە ئایندەدا ، بەشداری کردنی کورد لەو کۆڕبەند و کۆنگرانە بەواتای ئەوە دێت کە کورد وەک دەیەکانی رابردوو پەڕواێزکراو نیە ، لەو جێگایانەی کە بڕیاری تێدا ئامادەدەکرێ ، کورد حزوری هەیە  .
چۆن عێراق بەشداری تێیاندا کرد ، ئاواش کوردستان تێیاندا بەشدار بوو ، بەپێچەوانەوە ، بەشداریەکانی کورد زۆر چالاکانەتر دەردەکەوێت لە بەشداریەکانی عێراق .
ئەو بەشداریانەی کورد لەو کۆڕو کونگرە و کۆڕبەندانە ، ئاماژەن بۆ گەڕانەوەیەکی بەهێزتر لە جاران ، نیشانە و ئاماژەیەکی گرنگە بۆ شکست و سەرنەکەوتنی ئەو گەلەکۆمەیەی کە چوار مانگ پێش ئێستا لێی کرا .

بۆ ئەوەی روداوە شومەکانی ئایندە جارێکی تر دوبارە نەبنەوە و پیلانەکانی کە لەدژی کورد دادەرێژرێن سەرکەوتوو نەبن ، دەبێ سەرکردایەتی کورد هەڵەکانی رابردوو دوبارە نەکاتەوە و وانەیان لێ فێربوبێت !
ئەگەر هەڵەکانی رابردوو دوبارە نەکەینەوە و وانەیان لێ فێربوبین ، ئەوا ئەو خاکەی لەدەستمانداوە بەهۆی خیانەتەوە ، باشتر لە جاران وەریان دەگرینەوە ، ئەگەریش هیچ وانەیەک فێر نەبوبین و بەردەوام بین لەسەر هەڵەکان ، ئەوا دەیان جاری تر مێژوو خۆی دوبارە دەکاتەوە .

#نیازحاجی

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

چی دەربارەی چەکی کارۆموگناتیسی دەزانیت؟ زانیاری دەربارەی لێرەوە بزانن