عەلی حسێن :سەرۆک بارزانی پێگەکەی وایە کەئەو لەکوێبێت پرسی کورد لەوێیە
عەلی حسێن بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی کوردستانی و عێراقی پارتی لە چاوپێکەوتنێکی لەگەل رۆژنامەی ئاوێنە : هەموو کارو رۆلێک کەبارزانی دەیگێرێت مەرج نیە لە راگەیاندن باس بکرێت، بۆیە هەندێک جار بەبێدەنگی و کارکردن ئەنجامەکەی باشترە، هەروەها بۆ رۆژنامەکە تەئکیدی کردۆتەوە - سەرۆک بارزانی - کەسێکی بەئەزمونەو بەرپرسیارەێتی لەئاست میللەتەکەی و ئەو قۆناغەی هەرێمی کوردستان پێدا تێپەردەبێت لەبەرچاودەگرێت..
- عەلی حسێن هەر بۆ رۆژنامەی ئاوێنە گوتویەتی : ئەو ریفرانۆمەی ئەنجامدرا بۆتە بنەمایەک بۆ کاری ئێمەو پێشمان وایە عێراق لەسالی 1921ەوە تائێستا بەئیرادەی گەلانی عێراق دروست نەبوە، ئێمە پێمان وایە ئەو سیاسەتە هەلەییەی لەعێراق پەیرەو کراوە ئەگەر بەردەوام بەم شێوەیە پەیرەو بکرێت ، ئەوە کوردیش پەیامو بریاری خۆی دەبێت و پارتی و بارزانیش لەم بەرپرسیارێتیە هەلنایەت، وەک هەندێک هاتنە سەر شاشەو پەنجەی خۆیان بەرز دەکردەوە کە دەنگیان بەسەربەخۆیی داوە، بەلام کەهاتە سەر ئەوەی هەرەشە لەخەلکی کوردستان کرا بەشێکیان خیانەتیان کردو بەشێکیان بێ هەلوێست مانەوە ..
-- لەرۆژانی دیکە دەقی ئەم دیدارە رۆژنامەوانیە کەبەرێزیان لەگەل رۆژنامەی ئاوێنە ئەنجامی داوە بلاوی دەکەینەوە ....
تعليقات
إرسال تعليق