چه ند نهێنیه ک لە بارەی پاسەوانەکانی سەرۆکی ئه مریکه
1- ڕەنگە وابزانیت ژمارەیان چەند سەد کەسێکە، بەڵام ژمارەی هێزەکە نزیکەی ٦٥٠٠ کەسە جگە لە کەسانی دیکە کە لە هێزی دیکەن و لەکاتی پێویست هاوکاری هێزی خزمەتگوزاری دەکەن.
2- تەنها سەرۆک ناپارێزن، بەڵکوو خانەوادەی سەرۆک و سەرۆکە کۆنەکان و خانەوادەکانیان و میوانەکانی سەرۆکیش دەپارێزن.
3- ئاسایشەکانی ئەم هێزە دەبێت ٣ بۆ ٧ ساڵ لە ئۆفیسە نهێنیەکانی هێزەکە کاربکەن پاشان گەر لێهاتوو بن پلەیان بەرز دەکرێتەوە و دەبرێنە دەرەوە بۆ پاسەوانی لە سەرۆک.
4- هەموو ٨ هەفتە جارێک ڕاهێنانی چڕیان پێدەکرێتەوە، جگە لە ڕاهێنانە ڕۆژانەکانیان، کە لە ڕاهێنانەکاندا هەموو کارێکی قورسیان پێدەکەن.
5- سەرجەمیان شارەزایی تەواویان لە فریاگوزاری سەرەتایدا هەیە.
6- هەموو کات خوێنی زیادەیان پێیە، کە لە جۆری خوێنی پێویستە بۆ سەرۆک و ئەو کەسانەی کە دەیپارێزن.
7- چەند بارەگایەکی نهێنیان هەیە لە شاخ و ناوچە دورەکان کە لەکاتی پێویست بەکار دێت.
8- سەرۆکەکان ناوی تایبەتیان هەیە لای ئەوان، بۆنومەن ناوی ئۆباما لای ئەوان Renegade بوو، ژنەکەشی Renaissance و دوو کچەکەشی Radiance و Rosebud
9- لە ژێر تەختە هێلکەییەکەی ئۆفیسی سەرۆکدا هەستەوەری تایبەت هەیە بۆ کاتی بونی مەترسی گەر سەرۆک تەنها بوو.
10- ئەو وەرزشانە ئەنجام دەدەنەوە کە سەرۆک حەزی لێیەتی بۆ ئەوەی لەوکاتەشدا لەگەڵیدا بن.
11- لە کاتی پیویستدا هەموو نامەیەکی ئەلەکترۆنی و دەنگی شیی دەکەنەوە و جاودێری دەکەن بۆ ئەوەی بزانن سەرۆک مەترسی لەسەر نییە.
12- زۆرترین کامێرا بەکاردەهێنن لە گۆشەی جیاوازەوە تا هەموو شتێک تۆمار بکەن.
13- بنکەی سەرەکی هێزەکە لە واشنتنە، بەڵام نهێنیە و نازاندرێت لەکوێدایە.
14- هێزەکە بە فەرمی دوو کاری لە ئەستۆیە، یەکەمیان ڕێگریە لە پرۆسەی ساختەکردنی پارە و فێلکردن لەو بوارەدا، دووەمیان پاراستنی سەرۆکە.
15- چاویلکە لە چاو ناکەن وەک لە فیلمەکاندا دەیبینیت، تا بتوانن هەموو شتێک بە جوانی ببینن.
16- دەستەکانیان هەمیشە ئامادەیە و ڕاهێنانی بەردەوامدەکەن لەسەر چۆنێتی گرتنی دەستیان لە کاتی کاردا.
تعليقات
إرسال تعليق