داعش كه‌ركووك داگیر ده‌كات
ده‌نگۆی داگیركردنی كه‌ركووك له‌لایه‌ن داعشه‌وه له‌نێو خه‌ڵكی شاری كه‌ركووك زۆر به‌ربڵاوه ، هه‌ڵه‌به‌ته له‌به‌دواداچوونێكی خۆمدا بۆ نێو میدیا جیهانی و ناوخۆییەکان و لاپه‌ڕه و ماڵپه‌ڕه حزبیه‌كان و ڕۆژنامه جیهانییه‌كان سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر باس له‌داگیركردنی كه‌ركووك ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن داعشه‌وه ، له‌وانه (سكایی نیوز ، CNN، كوردستان 24 و خواكورك ، رۆژنامه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست....هتد) بانگه‌شه‌ی داگیركردنی كه‌ركووك ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن داعشه‌وه زۆربه‌یان به‌وێنه لام پارێزراوه بۆیه ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه‌لای خه‌ڵكی بڵاوه هه‌ڵبه‌ته به‌شێكی كتابه تایبه‌تییه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق كه‌وتووته ده‌ست هاوڵاتی ئاسایی و ئه‌گه‌ر هه‌یه به‌ر له هه‌لبژاردنه‌كانی عێراق داعش كه‌ركووك داگیر بكات ، نموونه به‌شداری نه‌كردنی پارته كوردستانیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی لاوه‌كی و پارته‌كانی تریش زۆر گرنگیان نه‌داوه به لیسته‌كانیان ئه‌وه‌شیان نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه شتێك له‌وباره‌یه‌وه ده‌زانن ، دواتر به‌رپرس و لاپه‌ڕی گشتی ئاسایشی حزبەکان و هه‌روه‌ها چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی ئاسایش له‌كاتی هێرشه‌كه‌ی داعش بۆ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی ئه‌وه‌یان پشت ڕاست كرده‌وه بۆ ڕاگەیاندنەکان، هه‌روه‌ها به‌رپرسی گشتی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانیش له‌ئه‌ڵمانیا باسی له‌خراپی ڕه‌وشی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان كرد له‌كۆمێنت بڵاویان ده‌كه‌مه‌وه ، بۆیه بابه‌ته‌كه به‌هه‌ندی وه‌رناگرم ئاسایی نیە لێره‌وه خه‌ڵكی شاری كه‌ركووك ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه له‌به‌ر ڕۆشنای ئه‌و زانیارییانه و ئه‌و سه‌رچاوانه ئه‌گه‌ر هه‌یه ئه‌و رووداوه ڕووبدات و هه‌ڵه‌به‌ته كورد و هێزی پێشمه‌گه‌ش خۆیان ئاماده كردووه بۆ به‌رگری كردن له‌كه‌ركووك ، چونكه له‌ئیستا هیچ هێزێكی چه‌كداری كوردی تیادانیه كه‌خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات بێ لەو شارەدا بوونی نیە.
تێبینی : هه‌ندێك لینكی سه‌رچاوه و ماڵپه‌ڕه كوردییه‌كان و جیهانییه‌كانتان بۆ داده‌نێم له‌كۆمێنت.
#هه‌ڵۆ #له‌كی
تعليقات
إرسال تعليق