بافڵ تاڵەبانی و لاهوڕی شێخ جەنگی لەیەکتر جیابوونەوە
بەپێی سەرچاوەیەک لە نووسینگەی تایبەتی کۆسرەت رەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی، کە تایبەت بە KurdNet درکاندوویەتی، ماوەی 10 رۆژە وتووێژێکی نهێنی و تایبەت لەنێوان کۆسرەت رەسوڵ و لاهوڕی شێخ جەنگی هەیە.
سەرچاوەکە بۆ KurdNet دەڵێت: ئەم مەبەستە هەریەک لە ئاراسی شێخ جەنگی و کەسێکی نزیکی کۆسرەت رەسوڵ کە لە ئاستی سەرکردایەتی یەکێتی دایە، لە بەیروتی پایتەختی لوبنان سێ جار کۆبوونەتەوە و ئەنجامی کۆبوونەوەکان دراوەتەوە کاک کۆسرەت و هەڵبژاردنەوەی مەکتەبی سیاسی یەکەمین کاردانەوەی ئیجابی ئەو کۆبوونەوە و لێکنزیکبوونەوەیە.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: نزیک بە مانگێک دەبێت ناکۆکییەکی توند لەنێوان لاهوڕ شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی درووست بووە و لە ئێستادا هیچ پەیوەندییەک لەنێوانیاندا نەماوە، هۆکارەکەیشی بۆ ئەو بانگەشە زۆرە دەگەڕێتەوە، کە لاهوڕی شێخ جەنگی و براکانی دەیکەن بۆ ئەوەی پۆستی سکرتێری گشتی یەکێتی وەربگرێت.
تعليقات
إرسال تعليق