هێرۆو ئهنجومهنی ناوهند كودهتا دهكهن
بهپێی زانیارییهكان لهكۆبوونهوهیهكی نهێنیدا هێرۆ ئیراهیم ئەحمەد وعادل موراد رێککەوتوون لەسەرئەوەی، رۆژی دووشەممە 5/3/2018 کۆبوونەوەیەکی فراوانی ئەنجومەنی ناوەند بە ئامادەبوونی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەنجام بدەن و کاتژمێر 3ـی دوای نیوەڕۆی هەمان رۆژیش، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، کاتی بەستنی کۆنگرەی حزبەکە، کە دەکەوێتە پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، رابگەیەندرێت.
هەوڵەی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و عادل موراد بۆ دیاریکردن و راگەیاندنی کاتی بەستنی کۆنگرە بەبێ بەشداریپێکردنی کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتییە.
پێشتر لە وەڵامی پەیامێکی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەددا، کۆسرەت رەسوڵ عەلی لە پەیامەکەیدا، بنەماڵەی هێرۆ ئیبراهیمی بە قۆرخکاری دەسەڵاتەکانی یەکێتی دانا و رایگەیاند، دوای کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی، بنەماڵەکەی رێککەوتنیان لەگەڵ ئەولا و ئەملا کردووە، کە ”ئیحراجییەکی زۆری حزبی و نەتەوەیی بۆ یەکێتی دروست کردو.
تعليقات
إرسال تعليق