هه‌ڕه‌شه‌ی (به‌شه‌ق) ده‌ركردنی كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیاریان كردووه‌

سەرکردەیەکی نزیک لە کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی ئاشکرای کرد، ئەو کەسانەی ڕۆژی دووشەممە 5/3/2018 لە سلێمانی بە ناوی کادیرانی یەکیتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوە، لەلایەن شاناز ئیبراهیم ئەحمەدەوە کراکراونەتەوە. ئەو سەرکردەیەی یەکێتی، ئەوەی نەشاردەوە کە ئەوان یەکجار لە دۆخی حزبەکەیان نیگەرانن و ڕایگەیاند: ”ناتوانم قسە لە بەرامبەر کەسێک بکەم کە گوێ بە ھیچ بنەما و پرەنسیپێکی حزبی و کاری ریکخراوەیی نادات.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە حزب دەزگا و دامەزراوەی تایبەت بەخۆی هەیە و ”ئەنجومەنەکانی دیارن و دەبێ لەوێوە کۆبوونەوە و هەڵوێست نیشان بدرێت“. گوتیشی: ”ئەوەی کراوە تەنیا فەوزایەکە، دیارییشە کێ لە پشتی ئەوانەوەیە، شاناز ئیبراهیم و گرووپەکەیەتي.
سەرکردەکەی یەکێتی کە لە کۆسرەت ڕەسوڵ، جێگری سکرتێری گشتیی حزبەکەوە نزیکە، ئەوەشی ڕاگەیاند: ”ئێمە دەبێ لەم دۆخەدا بە مەنتق کارەکانمان بکەین و لەگەڵ واقیعدا بگونجێت، نەک کۆمەڵێک کەس کۆبکەیتەوە و بچی فەوزا دروست بکەی“. ئەوەشی نەشاردەوە: ”لە ساڵی 1966ەوە بەدەست ماڵی ئیبراھیم ئەحمەدەوە دەناڵێنین، ئەمە ھی ئەمڕۆ نییە“. لە کۆبوونەوەکەی دوێنێ دووشەممەدا کە شاناز ئیبراهیم تێیدا ئامادە بوو، کادیرانی سەر بە باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتی هەڕەشەی داخستنی مەکتەبی سیاسیی حزبەکەیان و دەرکردنی کۆسرەت ڕەسوڵ و مەلا بەختیاریان ”بە شەق“ دەکرد.

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

چی دەربارەی چەکی کارۆموگناتیسی دەزانیت؟ زانیاری دەربارەی لێرەوە بزانن